بەخێربێیت بۆ سەردەمی نوێی تەندروستی کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات
وزە بەدرێژایی ڕۆژەکەت بە پڕۆسێسەری نوێی 3 نانۆمەتری. بە GPSـی خاوەن دوانە-فریکوێنسی ڕێگەی خۆت بدۆزەرەوە. بە هەستەوەری پێشکەوتووی BioActive چاودێری لێدانی دڵ و ڕاهێنان و خەوتن بکە. پاشان، Galaxy AI تێڕوانینەکان بە Energy Scoreـەوە دابین دەکات بۆ یارمەتیدان لە چاودێریکردنی تەندروستیت.
Galaxy Watch7 بناسە، کە هاوڕێی ڕۆژانەتە و بە ژیریی دەستکرد کاردەکات.
بە دیزاینێکی دەرچوو جیاواز دەرکەوە
بە Galaxy Watch7 ستایلەکەت بەرەوپێش ببە. دیزاینێکی شووشەیی دەرچوو و خاڵی ڕەنگاوڕەنگی دروومان دەست ڕەنگینیی بۆ مەچەکت زیاد دەکەن، لە کاتێکدا شەپۆلەکانی سەر قایشەکە ئامادەیی تۆ بۆ ڕاهێنانەکان پشاندەدەن. کاتژمێرەکە بە قەبارەی بچووک و گەورە بەردەستە لەگەڵ سێ بژاردەی ڕەنگ: سەوز و زیویی و کرێمی.
توانای کرداریی پڕ لە وزە
بەهێزترین پڕۆسێسەری کاتژمێری ئێمە
پڕۆسێسەرە نوێیە 3 نانۆمەترییەکە ڕۆتینی ڕۆژانەت زۆر خێراتر دەکات. بەخێرایی لە پشکنینی کەشوهەواوە بڕۆسەر شوێنهەڵگرتنی ڕاهێنانەکانت بەبێ ئەوەی کاتت لێبڕوات. لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی پاتریی باشتر دەکات بۆ دابینکردنی وزەیەکی درێژخایەن، دڵنیای دەدات کە Galaxy Watch7 بەردەوامدەبێت لەگەڵت.
**تەمەنی پاتری لەسەر بنەمای ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی تاقیگەیە بۆ سیناریۆ نموونەییەکانی شێوازی بەکارهێنان کە لەلایەن Samsungـەوە ئەنجام دراوە. تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی شێوازی بەکارهێنانی جیاواز، مۆدێلی ئامێرەکە، یان بەرهەمهێنەری پاتری. کاتێک لە مۆدی پاشەکەوتکردنی وزەدایە، هەندێک لە تایبەتمەندییەکان، وەک گرێدراوی Wi-Fi و ئاماژەکانی لەخەوهەستان و هەندێکی تر، ڕەنگە بەردەست نەبن، هەروەها لەوانەیە سنووردارکردن لەسەر خێرایی CPU، تۆڕی پاشبنەما و شوێن هەبێت.
هەستەوەری BioActive باشترکراوە بۆ وردیی لە ئاستێکی تر
بە پێشکەوتووترین هەستەوەری تەندروستیمان لەسەر Galaxy Watch لە گەشتی تەندروستی خۆتدا پێشەنگ بە. بە 13 LED، هەستەوەری نوێی BioActive بە وردبینییەکی بەرزەوە شوێنهەڵگرتن بۆ لێدانی دڵ و شێوازی خەوتن و زۆر شتی تر دەکات.
GPSـی خاوەن لەرەلەری دوانیی ڕێبەرتە بەناو شوێنە چڕ و پڕەکانیشدا
بە وردترین GPSـمان کە تا ئێستا لەسەر Galaxy Watch هەبێت بە ئاسانی ڕێگاکەت بدۆزەرەوە. GPSـی خاوەن لەرەلەری دوانیی کە دوو قایشی سیگناڵی مانگی دەستکرد بەکاردەهێنێت (L1+L5)، دڵنیای دەدات لە شوێنهەڵگرتنی ورد و بەردەوام، تەنانەت بەناو بلۆکە چڕەکانی شاریشدا.
**ڕەنگە وردیی GPS بەپێی ژینگەی تۆڕ و هۆکارەکانی تر جیاواز بێت.
***کارکردنی GPS پێویستی بە گرێدراوی ئینتەرنێت هەیە. دەتوانرێت لەسەر مۆدێلی LTE بەبێ مۆبایلی زیرەکی جووتکراو بەکاربهێنرێت. ئەو مۆدێلانەی کە LTE نین پێویستیان بە گرێدراوی بلووتووسە بە مۆبایلی زیرەکەوە جووتکراوەوە.
ئێستا بە Galaxy AI کاردەکات
ڕۆژەکەت بە Energy Score (بڕی وزە) دەستپێبکە
باشتر لە جەستەت تێبگە و ڕۆژەکەت زیرەکتر دەستپێبکە بە Energy Score (بڕی وزە). خەوتن و لێدانی دڵ و چالاکییەکانی ڕۆژانەت لەگەڵ بڕی وزەدا بزانە و هەموو ڕۆژێک پلانی ڕۆتینەکەت دابنێ. بەباشی پشووت نەداوە؟ دەکرێت ڕاهێنانی لەشجوانی نەکەیت و لە ماڵەوە پشوو بدەیت بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە سەر ڕێڕەوی خۆت.
گەشتی داهاتووت بەرەوە لەشجوانی دەست پێبکە
بە بەدواداچوونی پێشکەوتووی لەشجوانی وەرزشی ڕۆژانە باشتربکە
یاری لەشجوانیت بەرەو ئاستێکی تر ببە لەگەڵ Galaxy Watch7. ڕۆتینی ڕاهێنانی نایابی خۆت دروست بکە بە خۆگەرمکردن و خاوبوونەوە و پشوودان لە نێوانیاندا، یان کێبڕکێ لەگەڵ تۆمارەکانی ڕابردووت بکە بۆ ئەوەی لە هاندانی خۆت بەردەوامبیت. بە مۆدی Water Lock (قفڵی ئاو) بە ئاسانی شوێنهەڵگرتن بۆ وەرزشەکەت بکە تەنانەت لە ئاویشدا.
**بەراوردکردنی تۆمارەکان لە ڕێگەی پێشبڕکێیەوە تەنها کاتێک بەردەستە کە لە هەمان شوێنی دەستپێکرد��ی تۆمارەکەی پێشوو دەستپێبکەیت. بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگۆڕدرێت بۆ دۆخی ڕاکردن، ئەگەر خاڵەکانی دەستپێکردن جیاواز بن.
***ڕەنگە مۆبایلە زیرەکە گونجاوەکان و تایبەتمەندییە بەردەستەکان بەپێی وڵات/هەرێم، دابینکەری خزمەتگوزاری یان ئامێر جیاوازبن.
****پێویستە لە ڕێکخستنەکاندا دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی کارابکرێت. دۆزینەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ هەموو ڕاهێنانەکان بەردەست نییە.
باجەکە بەدەست بهێنە و بەردەوامبە لە هاندانی خۆت
لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی کەسییەوە هەتا تاقیکردنەوەی وەرزشێکی نوێ، باجەکان بەدەستبهێنە کە پاڵنەرن بۆ ئەوەی بە پابەندی بمێنیتەوە و بەردەوام بیت لە پێشکەوتن لە گەشتە لەشجوانییەکەتدا.
Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو) بەدەستبهێنە بۆ شەوە ئاسود��کان
ڕۆتینێکی باشتری کاتی خەوتن لە بەدواداچوونی خەوەوە دەست پێدەکات. لە بڕی خەوی ڕۆژانەوە، بۆ لێدانی دڵ لەکاتی خەودا، هەتا Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو)ـی کەسیی و زۆر شتی تر، بە وردی لە شێوازەکانی شەوانەت تێبگە و ڕێنماییەکان بەدەستبهێنە کە یارمەتیت دەدەن خەوەکەت باشتربکەیت.
**پێویستە Galaxy Watch7 لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەکی Samsung Galaxy کە Android 11ـی لەسەربێت و جووتکرابێت.
***تایبەتمەندییەکانی شوێنهەڵگری خەو تەنها بۆ مەبەستی تەندروستی گشتی و لەشجوانییە. بۆ بەکارهێنان لە دۆزینەوە، دەستنیشانکردن، چارەسەرکردنی هیچ حاڵەتێکی پزیشکی یان تێکچوونی خەودا نییە. پێوانەکان تەنها بۆ ئاماژەی کەسیی خۆتن. تکایە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕی پزیشکی بکە.
****Sleep Coaching (ڕاهێنانی خەو) پێویستی بە لانیکەم زانیاریی 7 ڕۆژی خەو هەیە، بەلەخۆگرتنی 2 ڕۆژی پشوو.
تەندروستی دڵت لە ژێر چاودێریدا بهێڵەرەوە
بە پاکێجێکی چاودێریکردنی دڵ ئارامی دەروونی خۆت بپارێزە. هەستەوەری PPGـی ناوەکی لە Galaxy Watch7ـتدا چاودێری لێدانی دڵ و ڕیتمەکانی دڵت دەکات. 1,2,3
هاوتاکردنی گەشتە تەندروستییەکانت
لە ڕێگەی Samsung Health app لەسەر ئامێرەکانی Samsung Galaxy بچۆژوورەوە و زانیاریی گشتگیر دەربارەی تەندروستی و جەستەت بەگشتی بەڕێوەببە. تێڕوانینە وردەکان یەکبخە بۆ ئەوەی بەرەو ئامانجە تەندروستییەکانت هەوڵ بدەیت.
تایبەتمەندی Fall detection (دەستنیشانکەری کەوتن). ئاگادارت دەبێت
ئەگەر بەڕێکەوت کەوتیت، با Galaxy Watch7 لەڕێگەی تایبەتمەندی Fall Detection (دەستنیشانکەری کەوتن)ـەوە یارمەتیت بدات. جا لە کاتی ڕاهێنانکردن یان خەوتندا کەوتبێتیت، کاتژمێرەکە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە دەستنیشانکردنی و پرسیاربکات کە ئایا پێویستت بە یارمەتی هەیە. لە حاڵەتی فریاگوزاری تردا، پێنج جار دوگمەی سەرەکی دابگرە بۆ ناردنی SOS بۆ خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان.
**بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی دەسنیشانکەری کەوتن لەسەر کاتژمێرەکە پێویستە تایبەتمەندی
دەستنیشانکەری کەوتن لەسەر Samsung Galaxy Wearable app لە مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxyـیەکەتەوە چالاک کرابێت. ***پەیوەندیکردن بە فریاگوزاریی خێراوە پێویستی بە گرێدراوی تۆڕ یان جووتکردن لەگەڵ مۆبایلی زیرەکی Samsung Galaxy هەیە.
****ئەو زانیاریانەی لە کاتژمێرەکە، Samsung Health app یان سۆفتوێرە پەیوەندیدارەکانەوە کۆدەکرێنەوە، بە مەبەستی دەستنیشانکردن، ساڕێژکردن، کەمکردنەوەی ئازار، چارەسەرکردن یان ڕێگریکردن لە نەخۆشی یان بارودۆخەکانی تر نییە.
بۆ هەر بۆنەیەک قایشی گونجاو هەڵبژێرە
قایشێک ببەستە کە بە تایبەتی بۆ چالاکییەکانت دیزاین کراوە — لە مەلەکردن، خەوتن، ڕاکردن و زۆر شتی ترەوە — و پاشان بیکە بە هی خۆت بە هەڵبژاردن لە نێوان بژاردە جیاوازەکانی ڕەنگەکانمانەوە. یان بە سادەیی تەنها بە کلیکێک قایشەکان بگۆڕە. دەستکاری قایش و ڕووی کاتژمێرەکە بکە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستایلەکەتدا بگونجێت.
کاتی ئەوەیە کاتژمێرەکەت بدۆزیتەوە
{{family.currentModel.displayName}}
{{family.currentModel.modelCode}}
Price with discount: {{model.prices.currentPriceDisplay}}
Price before: {{model.prices.priceDisplay}}
-
{{summary.title}}
-
{{summary.title}}
بەراوردکردنەکانی مۆدێلەکان
بەراوردی بکە لەگەڵ بەرهەمی هاوشێوە